en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
سروشتی كوردستان
2406

گه‌شتیاری:- سرووشتی كوردستان

 

شەقڵاوە
شارۆچكەی شەقڵاوە بە دووری ( 50 ) كم دەكەوێتە باكووری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لە نێوان چیای سەفین و چیا سۆرك هەڵكەوتووە، بە هۆی سروشتی جوانی بە بووكی كوردستان ناسراوە، هاوینەهەوارێكی سەرنجراكێش و ئاو و هەوا سازگارە، دیمەنی شەقڵاوە بە دارودرەختی زۆر داپۆشراوە و كانی و ئاوی زۆرە، دەیان میوانخانە و چێشتخانە و گوندی گەشتیاری و گازینۆ و شوێنی گەشتیاری لێیە، چەندان كەلوپەل و خواردنی دەستكردی كوردەواری لە بازاری شەقڵاوە هەیە، باخەكانی شەقڵاوە چەندان جۆر میوەی هەیە، بۆیە گەشتیاران لە سەرانسەری عێراق و وڵاتانی دەرەوە رووی تێدەكەن.

 

هاوینە هەواری بێخاڵ
هاوینە
 كەوتۆتە نێوان چەند لوتكە چیایەكی بەرز، پێكهاتووە لە تاڤگەیەكی سروشتی كە دەڕژێتە خوارێ و دیمەنێكی دڵڕفێنی بە سرهەواری بێخاڵ 105 كم " لە شاری هەولێر و 5كم لە شارۆچكەی رواندز دوورە،وشتی هاوینەهەوارەكە بەخشیوە، ژمارەیەك چێشتخانە و كەپر و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستكراوە.

 

هاوینەهەواری گەلی عه‌لی بەگ

 نه‌وه‌ت و پێنج كم لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە ، لە نێوان دوو چیاهەڵكەوتووە لە خۆرهەڵاتیداچیای كۆڕەكە كە بەرزیەكەی (2125م) و لە باكووری خۆرئاواشیدا چیای برادۆستەكە  بەرزیەكە ی ( 2076كم) لەسەر ئاستی رووی دەریاوە بەرزە، درێژیەكەی نزیكەی (12كم) دەبێت، سێ‌ رووباری پێدا دەڕوات ، لە ناوەڕاستیدا لە ناوەراست تێكەڵ دەبن (ڕەواندز _ سیدەكان _ خەلیفان). سروشتێكی سەرنج راكێشی هەیە، ژمارەیەك چیشتخانە و گازینۆ و كەپری گەشتیاری و شوێنی پشودانی بۆ گەشتیاران لێ دروستكراوە.

 

كانى ماران
ئه‌م سه‌يرانگايه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشه‌قامى سه‌ره‌كى نێوان (هه‌ولێر- سۆران) نزيكه‌ى ( 96كم) له‌شارى هه‌ولێر دووره‌, ده‌كه‌وێته‌ خۆرئاواى شارى سۆران , (كانى ماران) له‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئاوه‌كه‌ى هێنده‌ كه‌م بووه‌ ته‌نها به‌شى مارى كردووه‌ به‌ڵام له‌دواى دروست كردنى ڕێگاكه‌و فراوان كردنى ئاوه‌كه‌ زياتر بووه‌ وه‌كو كانى لێهاتووه‌ كه‌ به‌رده‌وام ئاوى تێدا ده‌مێنێته‌وه‌.

//code.tidio.co/dk0v6qcnjjyv4rcxieygs2ir6lcnmclk.js