en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
بە وێنە.. سەیروسەمەرەترین باڵە
3006
 

بە وێنە.. سەیروسەمەرەترین باڵەخانەکانى جیهان

ئەم سێ باڵەخانەیەی لە وێنەکاندا دەیانبینیت، بە سەیروسەمەرەترین باڵەخانەکانى جیهان ئەژمار دەکرێن، چونکە شێوەکانیان زۆر جیاوازوسەرنجڕاکێشن

یه‌كه‌م:ئەم باڵەخانەیە لە لەندەن دروست دەکرێت، لە ئێستاشدا کۆمپانیاى ئەندازیاریی بیناسازیی بەریتانیا بە هاوکارى لەگەڵ گرووپی کۆمپانیاکانى (باڵیمۆر)دا سەرگەرمی دروستکردنى مەلەوانگەکەن کە دوو باڵەخانە بە یەکەوە دەبەستێەوە. ئەم مەلەوانگەیە درێژییەکەى ٢٥ مەترە و قووڵییەکەشی سێ مەترە و ٣٠ مەتریش لە زەوییەوە بەرزە و لە شووشەیەک دروست دەکرێت کە ٢٠ سانتیمەتر ئەستوورە.

دووه‌م:ئەمە باڵەخانەی کۆمپانیایەکی هۆڵەندییە کە لە ڕاستیدا لە دە باڵەخانە پێکهاتووە و دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەى (هۆنگچیاو شەنگەهاى نێودەوڵەتی)یەوە کە چوارەم گەورەترین فڕۆکەخانەیە لە چین. باڵەخانەکەش لە شێوەی گوڵدا دروستکراوە

سێیه‌م:باڵەخانەى سەبەتە: ئەم باڵەخانەیە لە ویلایەتی (ئۆهایۆ)ى ئەمریکایە و لە حەوت نهۆم پێکهاتووە و بارەگاى سەرەکی کۆمپانیای (longaberger) ئەمریکییە کە سەبەتەی خۆراک دروست دەکات

 جۆراوجۆر:- بە وێنە.. سەیروسەمەرەترین باڵەخانەکانى جیهان