en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
پاركه‌كان
1936

گه‌شتیاری:- پاركه‌كان

 

ئه‌كوا پارك 
بە دووری یەك كیلۆمەتر لە باشووری قەلای هەولێرە
ئەم پاركە لە سەر رووبەری 22000 مەتری دووجا ، بە گۆمژەی 3528000 دۆلار ، بەسەر پەرشتی پارێزگای هەولێر بنیادنراوە . كە چەندین بواری جیا جیا لە خۆ دەگرێت :-
دوو یاریگای تێنسی سەر زەوی - سێ‌ مەلەوانگە كراوە- هۆلی بۆلینگ - ریستۆرانت -كافتریا - پاركی وەستانی ئۆتۆمبیل - هۆلی یاری سەر بەفر ) پێكهاتووە و 
هەموو رۆژێ‌ كراوەیە ، تەنها رۆژی شەممە بۆ رەگەزی مێ‌ ئەتوانێت سەردانی بكات .
hawlergov.org

 
 

پاركی باغی شار 
لە خۆرهەلاتی قەڵای هەولێرە ، كە نزیكەی 500 مەتر لێیەوە دوورە  
كۆنترین باخچەیە لە شاری هەولێر لە ساڵی 1937 ی سەدەی رابردوو دروست كراوە 
لە ساڵی 2008 لەیەن كاك نەوزاد پارێزگاری هەولێر بە شێوازێكی هاوچەخ نۆژەنكاری بۆ كراوە.
وەكوو دیاری و رێزلێنان پێشكەش بە چینی خانەنیشینی ئەم شارە كرا .
بریتیە لە باخچەیەكی خنجیلانە ، چەندین جوانكاری نافورە و رووناكی و روواندنی دارو گول.
دروست كردنی كافتریایەك بە شێوازی مۆدرێن لەگەل دابین كردنی پێداویستی خزمەت گوزاریەكان.
 

 

پاركی گلكەند 
باشووری خۆرهەڵاتی قەڵای هەولێرە
كۆنترین پاركی شاری هەولێرە، لە ساڵی 1968 بە بودجەی 120000 دینار بنیادنراوە
بەسەر پەرشتی ئەندازیار عبدالله خفاف
ە شێوازێكی ئەندازەی جوان دروست كراوە ، جۆرەها داری بەرزیلە خۆ دەگرێت ،
لە پەرگەیەكی پاركدا باخچەی ئاژەلانی بۆ كراوە كە كۆمەلێك ئاژەلی تێدایە .

 

پارکی شانه ده ر
دەكەوێتە باشووری قەڵا پشت مزگەوتی سەواف، لەسەر شێوازی سروشتی كوردستان دروست كراوە، چەند شوێنێكی یاری كردن و ئاوپڕژە و دره‌ختی جوان و گوڵ و گوڵزاری زۆری لە خۆگرتووە، گەلەریەكی تێدایە كە لەسەر شێوازی ئەشكەوتی شانەدەر دروست كراوە، كاتێك گەشتیار سەردانی ئەم پاڕكە دەكەن، سروشت و شوێنەوارە كۆنەكانی كوردستانی دێتەوەبەرچاو.

//code.tidio.co/dk0v6qcnjjyv4rcxieygs2ir6lcnmclk.js

پارکی مناره
بە دووری1كم دەكەوێتە باشووری قەڵای هەولێر، بە یەكێك لە پاڕكە قەشەنگەكانی شار دادەنرێت دەكەوێتە بەرامبەر پاڕكی شانەدەر، منارە بەناوبانگەكەی چۆلی دەكەوێتە ناو ئەم پاڕكە، بۆیە ناوی پاڕكی منارەی بۆ هەڵبژێردراوە، رۆژانە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەشتیارانی ناوەخۆ و دەرەكی بۆ كات بەسەر بردن روو لەم پاڕكە دەكەن، لە بۆنە نەتەوەیی و نیشتمانیەكاندا بۆ سازكردنی فیستیڤاڵ و ئاهەنگی جۆراوجۆر سوودی لێ بینراوە.