en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
مێژووی ناحیه‌ی ڕزگاری
1455
 

كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی ناحیه‌ی ڕزگاری

بینراوه‌

شارۆچكه‌ی ڕزگاری مێژوویه‌كی زۆر كۆنی نییه‌​ چونكه‌ دریستكردنی ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ خۆی له‌خۆیدا زوڵمێكی گه‌وره‌ و كارێكی دڕندانه‌ بوو چونكه‌ لادێكان سوتێنران  و دانیشتوانه‌كه‌ی هێنرانه‌ ئێره‌ی یاخود كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كه‌كه‌سیان نه‌مابوو هێنرانه‌ ئێره‌ كه‌واته‌ ئه‌م شارۆچكه‌یه‌ مه‌نزڵگایه‌كه‌ بۆ خه‌م وئازار، ناحیه‌ی ڕزگاری له‌ساڵی 1987 ددامه‌زراوه‌، له‌سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عسدا ناوی{صمود}ی لێنراوه‌كه‌ به‌ مانای خۆڕاگری دێت، ڕژێم {شۆڕش و ناحیه‌ی ڕزگاری} بۆڕاگواستن وئه‌نفال كردن

له‌ ساڵی {2001-2000}حكومه‌تی هه‌ریم ناوه‌كه‌ی گۆڕیوه‌ بۆ ڕزگاری، ڕزگاری له‌كۆندا به‌ ده‌شتی ته‌خته‌ونه‌خته‌ ناسراو بووه‌ كه‌ده‌شتیكی وشك وگه‌وره‌ بووه‌ ته‌نها حوشتر و سویسكی تیا ژیاوه‌،به‌هۆی وشكی وبی ئاویه‌كیه‌وه‌ پیوه‌دانی مارو دوپشكی زۆر توندو كاریگه‌ر بووه‌ به‌دوپشكه‌كه‌ی وتراوه‌ دوپشكی جه‌ڕاحه‌}  وه‌ته‌نها چاره‌سه‌ریكی سرووشتی  ده‌رمان بوو كه‌به‌كاریان ئه‌هێنا له‌وكاته‌دا بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌و ڕووه‌كه‌ش ناوی {دره‌ختی مارگیر}{ بوو. له‌سالی2001 شاره‌وانی ناحیه‌ی رزگاری هه‌ڵبژێردرا كه‌یه‌كه‌م سه‌رۆك شاره‌وانی {ته‌یمور نامیق ئاغا} بووه‌. نه‌خشه‌ی ڕزگاری له‌سه‌ر شیوه‌ ده‌مانچه‌ درووست كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار شیخ نووریه‌وه‌ كه‌ دیزانیكی زۆر جوانی داناوه‌. یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ ڕۆژنامه‌ی داینه‌مۆ بوو كه‌له‌لایه‌ن ڕێبین ته‌هاوه‌ دانرا چه‌ن ژماره‌یه‌كی لی بڵاو بووه‌وه‌ به‌لام پاشان به‌ حزبی كراو له‌بار برا،دانیشتووانی ڕزگاری نزیكه‌ی 37357كه‌سه‌، ناحیه‌ی رزگاری 72لادێی له‌سه‌ره‌ كه‌ 16ه‌یان چۆڵه‌، 11مزگه‌وت له‌ ناحیه‌كه‌دا هه‌یه‌ كه‌ كۆنترینیان مزگه‌وتی گه‌وره‌ی رزگارییه‌،هه‌رله‌ساڵی 1987 یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ی تیا كراوه‌ته‌وه‌ كه‌له‌لایه‌ن خه‌لكه‌وه‌ دروستكرا بوو یه‌كه‌م مدیر ناحیه‌ عبدالكاظم حسین بووه‌،55ڕاگه‌یاندن كارو ڕۆژنامه‌نووسی تیا هه‌ڵكه‌وتووه‌ 



 

 

-:مێژووی