en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی كورد
7463

 مێژووی:- كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی كورد

كورد كێبوو كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی كورد بزانه‌


ساڵی ١٩١٨ دوای دۆڕانی ئیمپراتۆری عوسمانی لە شەڕی جیھانی یەکەم، ھێزەکانی بریتانیا ویلایەتی مووسڵی ئیمپراتۆری عوسمانیان کە ویلایەتێکی دەوڵەمەندی نەوتی بوو داگیر کرد و ناوچانەی کە زۆربەی خەڵکی کوردی تێدا نیشتەجێ بوون خرایە ژێر حوکمی بریتانیا. دواتر و لە ساڵی ١٩١٩ ویلایەتی مووسڵ لکێنرایەوە بە دەوڵەتی نوێ ی عیراق، کە چووبوە ژێر حوکمی ئینتدابی بریتانیاوە. لە ساڵی ١٩٢٠ پەیمانی سیڤەر، لە لایەن حکوومەتی عوسمانی ئیمزا کرا، کە دەوڵەتێکی کوردی دابین دەکرد کە قابیلی ئەوەبوو لە لایەن کۆمەڵی گەلانەوە پەسەند‌ بکرێت. ماددەی ٦٤ ی پەیماننامەکە مافی دەدا بەو کوردانەی لە ویلایەتی مووسڵ دەژیان کە ببن بە بەشێک لە دەوڵەتی داھاتووی کوردستان. بەڵام پەیمانی سیڤەر سەری نەگرت و دواتر لە ئەنجامی ڕێکەتننامەی لۆزان ئەمیر فەیسەڵ کرا بە پاوشای عێراق و ویلایەتی مووسڵ و پلانی کوردستانی ھەڵوەشایەوە.

شورش.

١٩٢٣: شێخ مەحموود بەرزنجی یاخی بوونی دژی حوکمی بەریتانیا راگەیاند و ئیعلانی میرنشینی کوردی کرد. لە باکووری عێراق کوماری تازە دامەزراوی کەمال ئەتاتورک رەزامەندی نێو دەوڵەتی بەدەستھێنا سەبارەت بە پەیماننامەی لۆزان، پەیماننامەی سیڤەر لەلایەن پەرلەمانی تورکی یەوە رەتکرایەوە.

١٩٢٤: سلێمانی کەوتە ژێر دەستەڵات و ھێزی بەریتانیاوە

١٩٣٢: راپەرین لە دەڤەری بارزان وەک نارەتییەک لە دژی ئەندام بوونی عێراق لە کۆمەڵەی گەلان، لە کاتێکدا کە داخوازی‌یەکانی کورد بۆ ئۆتۆنۆمی پشتگوێ خرا

١٩٤٣ مەلا موستەفا بارزانی سەرکردایەتی راپەرینێکی تری کرد کۆنترۆلی ناوچەیەکی بەرفراوانی ھەولێر و بادینانی کرد

١٩٤٦: ھێزە ئاسمانی‌یەکانی بەریتانیا بۆردوومانی ئەو پێشمەرگانەی کرد کە دەپەڕینەوە نێو سنووری ئێران بۆ پەیوەندی کردن و یەکگرتنەوە لەگەڵ کوردانی ئێران بە سەرکرایەتی قازی محەممەد کە کۆماری مەھابادی سەربەخۆی لە مەھاباد دامەزراند

١٩٤٦: پارتی دیموکراتی کورد (KDP) یەکەم کۆنگرەی لە شاری مەھاباد بەست، لە ماوەی چەند مانگێکدا کۆماری مەھاباد لەژێر پەلاماری ھێزەکانی ئێران رووخینرا،مستەفا بارزانی بەرەو یەکیەتی سۆڤیەت ھەڵات.


١٩٥١ نەوەیەکی نوێی کوردە نەتەوەیی‌یەکان پارتیی دێموکراتی کوردستانیان ژیاندەوە مەلا مستەفا بارزانی کاندید کرا وەک سەرۆک لە کاتێکدا کە تاراوگە بوو لە یەکیەتی سۆڤیەت. بەڵام ریبەری راستەقینەی (KDP) ئیبراھیم ئەحمەدە. ...


١٩٥٨

رووخاندنی دەسەڵاتی پادشایەتی عێراق رێگەی خۆشکرد بۆ کوردە نەتەوەییەکان کە بە ئاشکرا خۆیان رێکبخەنەوە دوای چەندین ساڵ خۆحەشاردان و خەباتی نھێنی ...

١٩٦٠ک

پەیوەندی یەکانی نێوان حکومەتی عێراق و گرووپە کوردی یەکان بەرەو ئاڵۆزی رۆشت ، پارتی دیموکراتی کوردستان سکالای کرد سەبارەت بە زیاتر بوونی چەوساندنەوە

١٩٦١: پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ھەڵوەشینرایەوە ئەویش دوای تێچکونی عەبدولکەریم قاسم لەنگەڵ کوردا


١٩٧٠:

ئازار - حکومەتی عێراق و پارتەکانی کورد رێکەوتننامەی ئاشتیان ئیمزا کرد کە ئۆتۆنۆمی دەبەخشی بە کورد. رێکەوتننامەکە زمانی کوردی وەکو زمانێکی رەسمی دەناساند و ھەموار کردنی دەستووری دەدا و بانگەشەی ئەوەی دەکرد خەڵکی عێراق لە دوو نەتەوە پێکھاتوون بریتین لە نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی کورد

١٩٧١ ئاب - پەیوەندی یەکانی نێوان کوردەکان و حکومەتی عێراق ئالۆزی تێکەوت (مەلا مستەفا بارزانی) داوای ھاوکاری و پشتیوانی لە ئەمەریکا کرد

١٩٧٤ حکومەتی عێراق رەشنوسی ئۆتۆنۆمی یەکی ئازار سەپاند واددەی دوو ھەفتەی دانا بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان تا وەڵام بداتەوە (مەلا مستەفا بارزانی) رێککەوتنامەکەی رەتکردەوە لەبەر ئەوەی بە گوێرەی رێککەوتننامەکە شاری کەرکوک دەکەوتە ژێر کۆنترۆلی حکومەتی عیراقەوەو داوای سەر لەنوی یاخی بوونی کرد

١٩٧٥ March - رێککەوتننامەی جەزائیر لە نێوان عێراق و ئێران کۆتایی ھێنا بە پشتیوانی ئێران لە راپەرینی کوردەکان ، کە شکستی خوارد و بارزانی لە ژیانی سیاسی پاشەکشێی کرد

١٩٧٥: June - جەلال تاڵەبانی سەرکردەیەکی باڵای ناو PDK، یەکیتی نیشتمانی کوردستانی لە دیمەشق راگەیاند.

١٩٧٨: پیکدادانی نێوان KDP و PUK چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

١٩٧٩: مەلا مستەفا بارزانی کۆچی دوای کردو و مەسعوود بارزانی سەرکردایەتی pdk گرتە دەست.

١٩٨٠ سەرھەڵدانی جەنگی نێوان ئێران و عیراق. KDP لە نزیکەوە کاری لەگەل ئێران دەکرد بەڵام PUK دژی ھاریکاری کردنی حکومەتی تاران بوو.

١٩٨٣ عێراق لە دژی ھێرشێکی ئێران بەرەی شەڕی باکووری کردەوە لە ناوچە کوردی‌یەکانی باکووری عیراق، بە پشتیوانی چەکدارەکانی KDP ھێزەکانی ئێران شاری حاجی ئۆمەرانیان گرت، رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەڵێن ھێزەکانی عێراق نزیکەی ٨ ھەزار بارزانیان بێسەروشوێن کرد.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕازی بوو بە ئاگربڕ لەگەڵ عێراق و دانووساندن لەگەڵ حکومەتی عێراق دەستپیکرد سەبارەت بە ئۆتۆنۆمی

١٩٨٥ لەژێر گوشاری زیادبوونی چەوساندنەوەی کورد لە لایەن حکومەتی عێراقەوە . ئاگر بەست بەرەو نەمان چوو میلیشیاو پیادەکانی سەر بە حکومەتی عێراق برایەکی جەلال تاڵەبانی و دوو خوشکەزایان تیرۆرکرد.


١٩٨٦ حکومەتی ئێران کۆبونەوەیەکی ئاشتبوونەوەی لە نێوان KDP و PUK سەرپەرستی کرد

١٩٨٧ جەلال تالەبانی و مەسعوود بارزانی لەگەل چەند پارتێکی بچوکتری کورد بەرەی کوردستانیان پێکھێنا

١٩٨٨ ھاوکات لەگەل نزیکبوونەوەی کۆتایی ھاتنی جەنگی ئێران-عێراق ، ھێزەکانی عێراق ھەڵمەتی ئەنفالیان لە دژی کوردەکان ئەنجام دا، دەیان ھەزار کوردی مەدەنی و پێشمەرگە بونە قوربانی. سەدان ھەزار ناچار بوون روو لە تاراوگە بکەن . ھەوڵێکی سیستماتیکی بۆ سەرکووتکردنی جولانەوەی رزگاری خوازی کورد بوو.

١٩٨٨ ١٦ march - ھەزاران کوردی مەدەنی لە پەلامارێکی گازی کیمیاوی دا لەشاری ھەڵەبجە لە نزیک سنووری ئێران گیانیان لەدەستدا، چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ و گرووپە کووردییەکان حکومەتی عێراقیان بەرپرسیار کرد.

١٩٩١ دوای پەلاماری سەربازانی عێراق بۆ سەر کوەیت لە ئازاری ١٩٩١، ئەندامانی میلیشیاکانی سەر بەحکوومەتی عێراق (جاش) چونە ریزی KDP و PUK وە، بەڵام راپەرین روبەروی ئاستەنگی و وەستان بووەوە و ھێزەکانی ئەمەریکاش پشتگیری راپەڕینیان نەکرد. نزیکەی ١.٥ملیۆن کورد بەر لە ھێرشی عێراق ھەڵھاتن بەڵام تورکیا سنووری داخست سەدان ھەزار کەس ناچار بوون لە چیاکان بمێننەوە .

ناوچەی ئارامEdit

١٩٩١ نیسان - ھێزەکانی ھاوپەیمان پێکھێنانی ناوچەی ئارامیان دا ریکخراو و ئاژانسەکانی ھاریکاری نێو دەوڵەتی ھەڵمەتێکی گەورەیان بۆ ھاوکاری کردنی ئاوارەکان دەستپێکرد، ھاوکات جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی وتووێژیان دەست پێکرد لەگەڵ سەددام حسێن دەربارەی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان

١٩٩١ July - وتووێژەکانی لە بەغداد بەردەوام بوون، بەڵام ھێزەکانی پێشمەرگەی کورد کۆنترۆڵی شاری ھەولێرو سلێمانی یان کرد و بەرھەڵستی فەرمانەکانی حکوومەتیان کرد

١٩٩١ October - شەڕی نێوان ھێزەکانی کورد و حکومەتی عێراق دەستپێکرد، سەددام حسێن سنووری لەگەڵ ناوچە کوردەکان داخست و ئابلۆقەی بەسەردا سەپاند.

١٩٩٢ May - ھەلبژاردن لە ناوچەکانی ژێر دەستەلاتی کورد سازکرا کاندیدادکانیKDP ٥٠.٨% دەنگەکانیان بەدەستھێنا، لە کاتێکدا کەPUK ٤٩.٢% . ھەردوو پارتەکە لە حکوومەتی نوێی کورددا بە یەکسانی دەستەڵاتەکانیان دابەشکران. بەڵام ھەڵبژاردن لە ناوچەکانی بادینان حروقاتی زۆری تیابوو.


١٩٩٢ September - کۆنگرەی تازەی پێکھێنراوی کۆنگرەی نیشتمانی عێراق (INC)، کە بەشێکی فراوانی گروپەکانی ئۆپۆزیۆنی لەدەوری خۆی کۆکردبووەوە، لە سەلاحەدینی باکووری عێراق کۆبونەوە و نوینەرانی KDP و PUK بەشداریان کرد.

١٩٩٤ May - پیکدادانی نیوان ھیزەکانی PUK و KDP بووە ھۆی شەڕی نیو خۆ، PUK شاری شەقڵاوە و چەمچەماڵی لە KDP گرتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکان پرۆگرامی نەوت بەرامبەر خۆراکی پەسەند کرد. ١٣ % ی تەرخانکرا بۆ ٣ پاریزگای ژیر کۆنترۆلی کورد.

١٩٩٦ August- مەسعود بارزانی داوای لە سەدام حسین کرد بۆ ھاوکاریکردن و شکست ھینان بە PUK


September- بە ھاوکاری سەربازانی حکومەتی عیراق ، ھیزەکانی KDP شاری ھەولێر و سلێمانییان دەست بە سەردا گرت کە سلێمانی کە بە پیگەی جەماوەری PUK دادەنریت. پارتی دیموکراتی کوردستان لە بینای پارلەمان لە ھەولێر حکومەتێکی نوێی دامەزراند.

١٩٩٦ October - ھیزەکانی PUK سلێمانییان گرتەوە.

١٩٩٧ January - لە سلێمانی حکومەتێکی نوێی دامەزراند . ھەریەکە لە PUK و KDP بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە دەستەڵاتی ھەموو ناوچەکانیان لەدەستە.

١٩٩٨ September - جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی رێککەوتنامەی ئاشتیان لە واشنتن ئیمزا کرد، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردی بە دابەشبوویی و بە دوو ئیدارەیی مانەوە.

٢٠٠٠ November - لە نامەیەکدا بۆ سکرتیری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان PUK حکومەتی عێراقی تۆمەتبارکرد بە دەرکردنی خێزانە کووردەکان لە کەرکوک.

٢٠٠١ September - شەڕ لە نێوان PUK و گرووپی رادیکاڵی ئیسلامیی جوندل‌ئیسلام (کە دواتر ناوەکەی گۆڕا بۆ ئەنسار ئیسلام) دەستپێکرد.


ھەنگاونان بەرەو یەکگرتنEdit

٢٠٠٢ June- PUK و KDP لەگەڵ گرووپەکانی عێراق بەشداری وتووێژە ھاوبەشەکانیان کرد بە مەبەستی رێکخستنی ھەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆن ھەڵمەتی سەربازی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا دژی عێراق.

October - دانیشتنی ھاوبەشی PUK و KDP لە پەرلەمانی ھەولێر سازدرا و پارلەمانتاران ریککەوتن کە پێکەوە کاربکەن لە فەترەی ئینتقاڵی تا ئەوکاتەی ھەڵبژاردنی نوێ سازدەکرێت.


٢٠٠٣ February - کۆلن پاوڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا گروپی ئەنسار ئیسلامی تۆمەتبارکرد کە رۆڵێکی میحوەری دەگێڕێت و ئەلقەی پەیوەندییە لە نێوان ئوسامە بن لادن تۆری قاعیدە لەگەل ‌رژێمی عێراق.

February - سەرکردەکانی کورد پرۆپۆزەڵێکیان رەتکردەوە سەبارەت بە جێگر بوونی سووپای بەریتانیا لە باکوور. ئەویش لە چوارچێوەی پلانی سەربازی ئەمەریکا بۆ لێدانی سەددام حسێن. خۆپشاندان دژی سەدام لە شارە کوردییەکان شکستی پرۆژەیەک لە تورکیا کە رێگەی دەدا بە ھێزەکانی ئەمەریکا لە خاکی تورکیا جێگیربن ئەوەش لە پلانێکی ئەمەریکایی دا بۆ کردنەوەی بەرەیەک لە باکوور دژی عێراق

٣ March KDP و PUK "سەرکردایەتی باڵای ھاوبەشیان" لە باکوور دامەزراند لە ژێر سەرکردایەتی ھەردوو سەرکردە جەلال تاڵبانی و مەسعود بارزانی

march ٢٠ - دەستپێکردنی پرۆسەی ئازادی عێراق و بۆردوومانی چڕی بەغداد و کەرکوک و موسڵ


March ٢٢ - ھێزەکانی ھاوپەیمان بە موشەکی کرۆز ھێرشیان کردە سەربنکەکانی ئەنسار ئیسلام لە باکوور، دەیان کەس لە بارەگاکانی کۆمەڵی ئیسلامی کوژران لە خورماڵ، کە گرووپێکی رادیکاڵی ئیسلامین پەیوەندییان بەو ھێرشەوە نەبوو.

March ٢٧ - سەدان سەربازی ئەمەریکا بەپەرەشوت لە نزیک شاری ھەولێر دابەزین ، ئاماژەیەک بۆ کردنەوەی بەرەی باکوور لەجەنگی دژی عێراق دا.

April-٩- ھێزەکانی ئەمەریکا بەرەو ناوجەرگەی بەغداد پێشرەوییان کرد و دەستەڵاتی سەدام حسێن لەو شارەدا لەقکرد لە چەند رۆژی دواتردا کورد و ھێزەکانی ئەمەریکا کۆنترۆلی شاری کەرکوک و موسڵی باکوریان کرد.

July ئەنجومەنی حکومی کاتی IGC بۆ یەکەم جار کۆ بووەوە. عودەی و قوێەی کوڕی سەدام لە شەرە تەقەیەکدا لە موسل کوژران.

٢٠٠٤ ١-February - ھەڵمەتی سەربازی ھاوپەیمانان لەگەڵ ئەمەریکا دژی عێراق لانی کەم ٥٦ کەس بوونە قوربانی و زیاتر لە ٢٠٠ کەس بریندار بوون، دوای ئەوەی دوو تیرۆرستی خۆکوژ مەڵبەندو لقی یەکێتی و پارتی یان لە ھەولێر کردە ئامانج . لە نێو قوربانی یەکاندا ژمارەیەک لێپرسراوی بالای سیاسی ھەبوون.

٢٠٠٥ January - ھاوپەیمانی پارتە کوردییەکان لە ھەلبژاردنی پارلەمانی عێراق، ٧٧ کورسی نێو پارلەمانیان بەدەست ھێنا.

April - جەلال تالەبانی سکرتێری PUK لەلایەن پارلەمانی عێراقەوە ھەلبژێردرا بە سەرۆک کۆماری عێراق.

May - لانی کەم ٥٠ کەس لە پەلامارێکی تیرۆرستیدا لەبنکەیەکی پۆلیسی شاری ھەولێر بوونە قوربانی


June - یەکەم دانیشتنی پارلەمانی کوردستان لە ھەولێر سازکرا مەسعود بارزانی کرا بە سەرۆکی ھەرێمی ئۆتۆنۆمی کوردستان


December - ھەواڵی گەرانی کۆمپانیا بیانی‌یەکان بەدوای نەوتدا لە ھەرێمی کوردستان نیگەرانی لەلای سەرکردە سووننەکان دروستکرد. دواتر دەسەڵاتدارانی کورد رایانگەیاند کە نەوتێکی زۆر دۆزراوەتەوە.

٢٠٠٦ September - مەسعود بارزانی فەرمانی کرد ئاڵای عێراق، لەسەر داموو دەزگا حکومی یەکان لاببرێت و ئالای کورد ھەڵبکرێت .سەرۆک وەزیرانی عێراق، نوری مالکی وتی: ئاڵای عێراق تەنھا ئاڵایە کە لە ھەر شوێنێکی عێراق ھەڵدەکرێت.

September پێنج پەلاماری تیرۆرستی دا کە ٥ ئۆتۆمبێلی بۆمب رێژکراو بوو یەکێکیان خۆکوژی بوو ٢٣ کەس بوونە قوربانی لە کەرکوک. BBC بڵاوی کردەوە کە کۆماندۆکانی پێشوی ئیسرائیل بە نھێنی مەشق بە سەربازانی کورد دەکەن لە باکوری عێراق بۆ پاراستنی فرۆکەخانەی نەوتی و ھەڵمەتەکانی دژە تیرۆر.


٢٠٠٧ April فەرماندەی ھێزە سەربازی یەکانی تورکیا رایگەیاند ووڵاتەکەی پێویستە ھەڵمەتێک ئەنجام بدات دژی گەریلاکانی کورد لە باکوری عێراق.

May- حکومەتی ھەرێمی کوردستان لێپرسراوێتی ئەمنی ھەر سێ پارێزگا کوردییەکەی لە ھێزەکانی ئەمەریکا وەرگرت.

July- رێکخراوەکانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ راپۆرتێکیان بڵاوکردەوە سەبارەت بە بەکار‌ھێنانی ئەشکەنجەدان و سزادان لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان.

august- لانی کەم ٣٠٠ کوردی یەزیدی لە زنجیرەیەک پەلاماری تیرۆرستی لەشەنگاڵ کوژران.

September- ئێران بۆردوومانی پژاک ی کرد لە کوردستانی عێراق. ئێران سنورەکانی لەگەڵ کوردستانی عێراق داخست بۆ دەربڕینی نارەزایی دژی دەستگیرکردنی لێپرسراوێکی ئێرانی لەلایەن ئەمەریکاوە.

October- پەرلەمانی تورکیا پرۆژە بڕیاری بەزاندنی سنووری ھەرێمی کوردستانی لەلایەن سووپای ئەو وڵاتەوە پەسەند کرد بۆ بەگژدا چونەوەی چەکدارەکانی PKK. کە ئەوەش رووبەڕوی گوشاری نێودەوڵەتی بووەوە بۆ دوورکەوتنەوەو پەشیمان بوونەوە لەو ھەنگاوە.

December- تورکیا بۆردوومانی ئاسمانیی چەکدارەکانی PKKی کرد لەناو ھەرێمی کوردستان

٢٠٠٨ February – ھێزەکانی تورکیا شەڕی زەوینییان دژی PKK ئەنجام دا.

September – پەرلەمانی عێراق یاسای ھەڵبژاردنەکانی پارێزگاکانی پەسەند کرد. جگە لە شاری کەرکووک کە تا ڕوون کردنەوەی بارودۆخەکەی دواخرایەوە


 

//code.tidio.co/dk0v6qcnjjyv4rcxieygs2ir6lcnmclk.js