en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
مه‌ترسی‌ خواردن له‌به‌رده‌م ته
1451

جۆراوجۆر:- مه‌ترسی‌ خواردن له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزیۆندا

هه‌رچه‌نده‌ ته‌له‌فزیۆن هۆكارێكه‌ بۆ كات به‌سه‌ربردن به‌هۆی‌ بونی‌ چه‌ندین پرۆگرامی‌ جیاوازه‌وه‌، به‌ڵام دانیشتنی‌ زۆر له‌به‌رده‌م شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆندا ده‌بێته‌ هانده‌ر بۆ خواردن‌و خواردنه‌وه‌ی‌ زۆرو هه‌مه‌چه‌شنه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ مرۆڤ هه‌ستی‌ پێبكات، ئه‌وه‌ش چه‌ندین زیانی‌ خراپی‌ ته‌ندروستی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌ له‌وانه‌:

قه‌ڵه‌وی‌‌و زیادبونی‌ كێش به‌شێوه‌یه‌كی‌ خێرا به‌تایبه‌تی‌ لای‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ له‌ 4 كاتژمێر زیاتر داده‌نیشن به‌رامبه‌ر شاشه‌ی‌ ته‌له‌فزیۆن.

نارێكی‌ له‌خه‌وتندا به‌تایبه‌تی‌ بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌دره‌نگانێكی‌ شه‌ودا ته‌ماشی‌ ده‌كه‌ن.

نه‌مانی‌ توانای‌ ته‌ركیز به‌تایبه‌تی‌ لای‌ منداڵان، چونكه‌ ته‌ماشكردنی‌ بۆماوه‌یه‌كی‌ درێژ كا رله‌خانه‌كانی‌ مێشك ده‌كات.

نه‌مانی‌ توانای‌ داهێنان لای‌ منداڵان، چونكه‌ زۆردانیشتنیان له‌به‌رده‌م ته‌له‌فزۆیۆندا ده‌بێته‌ هۆی‌ ته‌مبه‌ڵی‌‌و كه‌مبونه‌وه‌ی‌ جوڵه‌یان.

به‌هۆی‌ ته‌ماشاكردنی‌ زۆری‌ فیلم توندو تیژه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵسوكه‌وتیان به‌ره‌و خراپ بون ده‌ڕوات‌و گرفتی‌ ده‌رونیان بۆ دروستده‌بێت.

دروستبونی‌ نارێكی‌ له‌خانه‌كانی‌ چاودا، چونكه‌ جوڵه‌ی‌ چاو كه‌مده‌كاته‌وه‌.