en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
لا اله الا الله
2097

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
لە پاشاندا:
لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) فەزڵ و پلە و پایە و گرنگی یەكی یەكجار زۆری هەیە لەوانە:
1- لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) دادپەروەری ترین دادپەروەرییە بە ڕەهایی، هەروەكو چۆن هاوبەش بڕیاردان ستەم ترین ستەمە بە ڕەهایی، خوای گەورە دەفەرموێت:
[إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ] {سورة لقمان: 13} 
واتە: بە جەخت لە سەر كراوی یەوە هاوبەش بڕیاردان گەورەترین ستەمە.
2 - لەگەڵا جیاوازی شەریعەتی پێغەمبەران بەڵام بیروباوەڕٍیان یەك بووە كە بریتی یە لە: لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی).
3 - لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) دەبێتە هۆی نەهێشتنی مانەوەی مرۆڤـــــ لە دۆزەخدا ئەگەر كەمتر لە كێشی گەردێكی لە دڵدا بێت، بەڵام ئەگەر لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) یەكەی تەواو بێت ئەوا دەبێتە هۆی نەهێشتنی چوونە دۆزەخەوەی بە یەكجاری، وە خاوەنەكەی دەخاتە بەهەشتەوە بە بێ لێپرسینەوە: 
[ أخرجوا من النار من كان في قلبه أدنى مثقال حبة من خردل من الإيمان] (البخاري: 1/72 رقم 22)، و(مسلم: 1/172 رقم 184)  
4- بەختەوەرترین كەس بە شەفاعەتی پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) ئەو كەسەیە كە لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی)ی جێ‌بەجێ كردبێت.
5 - ئەگەر زانستە ئایینی یەكان پیرۆزترین زانست بن بە ڕەهایی ئەوا پیرۆزترین زانستی ئایینی بریتی یە لە: لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی)، چونكە پیرۆزی زانست بە پیرۆزی بابەتەكەیەتی، وە بابەتی زانیاری لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) بریتی یە لە: ناسینی خوای گەورە بە ناوو سیفاتەكانی، وە ناسینی پەروەردگارێتی و پەرستنی خوای گەورە.
6- قورئانی پیرۆز هەمووی پەرتووكی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) یە، چونكە:
- یاخود هەواڵ دانە سەبارەت بە خوای گەورە و ناوو سیفاتەكانی، كە ئەمەیش یەكخواپەرستی هەواڵدانە (التوحید الخبري).
- یاخود بانگەواز كردنە بۆ پەرستنی خوای گەورە بە تاك و تەنها، وە وازهێنان لە پەرستنی جگە لە خوای گەورە كە ئەمەیش یەكخواپەرستی داخوازییە (التوحيد الطلبي)  .
- یاخود فەرمان كردن و قەدەغە كردن و پەیوەست كردنی خەڵكی یە بە گوێڕایەڵی كردنی خوای گەورە، كە ئەمەیش لە مافەكانی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) و تەواوكارییەكانێتی.
- یاخود هەواڵدانە بە ڕێز لێنانی خوای گەورە لە یەكخواپەرستان لە دونیا و قیامەتدا، كەئەمەیش پاداشتی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) یە.
- یاخود هەواڵدانە بە سزادانی هاوبەش بڕیاردەران لە دونیاو قیامەتدا، كە ئەمەیش سزای هەر كەسێكە كە دەرچێت لە حوكمی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی).
7- ووشەی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) ئەو ووشەیەیە كە فەرمان بە كۆتایی پێغەمبەران(عليهم الصلاة السلام) كرا كە كوشتاری خەڵكی بكات لە سەری تا دانی پێدا دەنێن و دەیڵێن.
8- باوەڕ چەند لق و بەشێكە، گەورەترینیان شایەتی دانی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) یە، وە ئەم شایەتی دانە پەتی بەهێزی نەبچڕاوە، وە ئامۆژگاری خوای گەورەیە بۆ بەندەكانی.
9- وە ئەو كەسەی كە پاشگەز ببێتەوە لە لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) و (مرتد) ببێت ئەوا سەربڕاوی دەستی ناخورێت، و ژنی پێ نادرێت، و ئەگەر مردیش ئەوا: ناشۆردرێت و نوێژی لەسەر ناكرێت و لە گۆڕستانی موسڵمانانیش بە خاك ناسپێردرێت، وە دوعای خێر و داوای لێخۆش بوونی بۆ ناكرێت لە خوای گەورە.
10 - ڕاستێتی و تەواوی و وەرگیرانی پاداشتی هەموو ووتە وكردەوەیەك ڕاوەستاوە لە سەر لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی)، چەندێك مرۆڤـــــــ لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) یەكەی تەواو بێت ئەوانیش تەواو دەبن، وەچەندێك كەم و كوڕی تێدا بێت ئەوانیش كەم و كوڕ دەبن، وە ئەگەر مرۆڤـــــ لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) جێ بەجێ بكات ئەوا پاداشتی هەموو كردەوەكانی چەند جارێك زیاتر دەبێت.
11- لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) گەورەترین هۆكارە بۆ لابردنی غەم و پەژارە و ناخۆشی و سووك كردنی ئێش و ئازار، وە بەهۆیەوە دڵ ئارامی تەواو بۆ دەروون دەستەبەر دەبێت.
12- ئەگەر مرۆڤـــــ تەواو یەكخواپەرست بێت ئەوا ترسی جگە لە خوای گەورەی لە دڵدا نامێنێت، وە دوژمنەكەی زۆر لەوە كەمتر دەبێت كە لەگەڵ خوای گەورەدا لێی بترسێت، وە بە هۆیەوە ئارامی و هێمنی تەواو بەدەست دێنێت.
13 - تەنها بە لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) مرۆڤــ دەبێتە بەندەی خوای گەورە بە تەنها، وە هەر كاتێكیش ئەمەی دەست كەوت ئەوا ئەو كاتە دەبێتە مرۆڤێكی ئازاد و سەربەست، وە بە بێ لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) مرۆڤــــــ دەبێتە بەندەی هەوا و ئارەزووەكانی خۆی و جگە لە خۆی.
14- لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) زامنی سەرەكی یە بۆ یەك ڕیزی و یەك گرتن، وە هیچ كاتێك نەتەوەی ئیسلام ناتوانن كۆببنەوە و یەك بگرن بە جگە لە لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی)، وە نەتەوەی یەكخواپەرست یەكگرتوو ویەك ڕیزن، وە كۆمەڵگای یەكخواپەرست كۆمەڵگای یەكگرتوو و یەك ڕیزن، وە ووشەی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) بنچینەی یەك ڕیزی یە.
15 - هیچ شتێك لەوە بەڵگەتر نی یە لەسەر گرنگی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) كە زانایانی سەلەف ناویان ناوە بە (الفقه الأكبر) وە هەر یەك لە ئیمامی شافیعی و ابو حنیفە (ڕەحمەتی خوایان لێ بێت) پەرتوكیان هەیە بەم ناونیشانە.
16 - لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) تەنها زامنە بۆ یەكخواپەرستان بە سەركەوتن و عیزەت و چاك كردنی حاڵ، نابینیت كاتێك باوك و باپیرانمان(پێشینە چاكەكان) هەستان بە جێ‌بەجێ كردنی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) بە زانست و كار پێ كردن و بانگەواز بۆ كردن و جیهاد كردن لە پێناویدا خوای گەورە كردیانی بە پێشەوا بۆ خەڵكی، خەڵكی بە فەرمانی ئەمان كاریان دەكرد، وە خوای گەورە دەرگای خێر وچاكە و سەركەوتن و دەسەڵاتی لێ‌ كردنەوە، بەڵام ئێمە كاتێك كە كەمتەرخەمیمان كرد لە لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) دا وە مافەكانیمان فەوتاند خوای گەورە كەسانێكی زاڵ كردووە بە سەرماندا كە بەزەییان پێماندا نایەتەوە.
17 - هەر كەسێك كە لە دونیا دەرچێت و كۆچی دوایی بكات و دوا ووشەی لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) بێت ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە:
[من كان آخر كلامه مِنَ الدنيا لا إله إلاّ الله دخل الجنة ] (أخرجه أبو داود: 3/486 رقم 3116) من حديث معاذ بن جبل  رضي الله عنه، وصححه الشيخ الالباني في: (صحيح الجامع الصغير: 2/ 6479).  
18- لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) لە گەورەترین هۆكارەكانی سڕینەوەی خراپە وتاوانەكانە پێغەمبەر(صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت: [ قال الله تعالى: ياابن آدم لو أتيتني بقراب الأرض خطايا ثم لقيتني لاتشرك بي شيئاً لأتيتك بقرابها مغفرة ] (أخرجه الترمذي: 5/548 رقم 3540)، و(ابن ماجة: 2/1255 رقم 3821)، و(أحمد: 5/147، 148، 153، 154، 155)، وصححه الشيخ الألباني في: (سلسلة الاحاديث الصحيحة: 1/127)
واتە/ خوای گەورە دەفەرمووێت: ئەی نەوەی ئادەم ئەگەر لەڕۆژی قیامەتدا پێم بگەیت بەپڕایی زەوی یەوە لەتاوان، بەڵام هیچ هاوبەشت بۆم بڕیار نەدابێت ئەوا منیش بەپڕایی زەوی یەوە بە لێخۆشبوونەوە بۆت دێم ولێت خۆش دەبم(*).
ئەمانەو چەندەها فەزڵ و گەورەیی تر كەلە ژماردن نایەن، بەشێوەیەك ئەم گەورەیی وگرنگی یەی كە لا إلە إلاّ الله (یەكخواپەرستی) هەیەتی هیچ كام لە پایەكانی تری ئیسلام وئیمان نییانە، هەر بۆیە زانایان لەكۆن وتازەدا چەندەها پەرتوكی جۆراوجۆریان لەسەری داناوە وگرنگی یەكی یەكجار زۆریان پێ‌داوە.
وصلى الله وسلم وبارك على نبينا محمد 
  وعلى آله وصحبه أجمعين ومن تبعهم الى يوم الدين 0

ئاینی:- گه‌وره‌ی لا اله الا الله

//code.tidio.co/dk0v6qcnjjyv4rcxieygs2ir6lcnmclk.js