en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
بزانە شێوەی ئایفۆن ٧ چۆن دەبێت
1614
 

.پێشبینی دەکرێت ئایفۆن ٧ دوگمەى لەسەر نەبێت و تەنکتریش بێت

شارەزایانى بوارى تەکنەلۆجیا پێشبینی دەکەن کۆمپانیاى ئەپڵ لە دیزاینکردنى مۆدێلی داهاتووى مۆبایلی ئایفۆندا کە ئایفۆن حەوت دەبێت گۆڕانکاریی بکات، بە جۆرێک ئەو تەنیا دوگمەیەش لاببات کە لە بەشی خوارەوەى سەر ڕووی ئامێرەکەدا هەیە.

ماڵپەڕی ڕۆژنامەى (Daily mail) بەریتانی ئاشکرایکرد: مارک وێڵدیش دیزاینەری مۆبایلی ئایفۆن بۆچوونی خۆی لەبارەى مۆدێلی نوێی ئامێری ئایفۆنەوە خستووەتەڕوو و ئاشکرای کردووە کە پێدەچێت ئایفۆن حەوت دوگمەى سەرەکیی لەسەر نەبێت و لێوارەکانى ئامێرەکەش تەنکتر بن بە بەراورد بە مۆدێلەکانى پێشوو.

مارک وێڵدیش ئاماژەی بۆ ئەوەش دەکات: ئایفۆن حەوت لە ئەلەمنیۆم دروست دەکرێت، بەڵام لاتەنیشتەکانى پلاستیکیی دەبن و بەوەش ئامێرەکە خۆشدەست دەبێت. هەروەهابەکارهێن دەتوانێت لاتەنیشتەکانى ئامێرەکە بەپێی ئارەزووى خۆی بگۆڕێت بە ڕەنگى دیکە

جۆراوجۆر:- بزانه‌ شێوه‌ی ئایفۆن7چۆنه‌