en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
گۆشتی قوتو ئه‌بیته‌هۆی ژێر په‌
1451

ئەو گۆشتانەی کە خۆش دەکرێن وەك گۆشتی قوتو و باسرمە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە، بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە خواردنی ٥٠ گرام لە گۆشتی خۆشکراو وەك گۆشتی قوتو و باسرمە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی کۆم و ڕیخۆڵە بەرێژەی ٪١٨ زیاد دەکات، لە هەمانکاتدا باس لەوەش دەکات کە گۆشتی سوور ئەگەری ئەوەی هەیە ببێتە هۆی شێرپەنجە، بەڵام هێشتا بەڵگەی تەواو لەبەردەستدا نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی.

گۆشتی خۆشکراو ئەو جۆرەیە لە گۆشت کە دەستکاری گۆشتەکە دەکرێت بۆ ئەوەی زیاتر بمێنێتەوە یاخود تامی بگۆڕێت و لە بازاڕدا بفرۆشرێت، بۆ نمونە لە ڕێگەی زیادکردنی خوێ یان دووکەڵ یان ماددەی دیکەی پارێزەر.

هەروەها برژاندنی گۆشت بە ئاگری بەهێز وەك خەڵوز دەبێتە هۆی دروستکردنی ماددەی کیمیایی کە دەبێتە هۆی شێرپەنجە.

ئەم دەرەنجامەی ڕێکخراوەکە پشت بە باشترین بەڵگە زانستیەکانی دەبەستێت کە لەلایەن ئاژانسی جیهانی بۆ توێژینەوە لەسەر شێرپەنجە وەك ئامۆژگاری بڵاویکردۆتەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە ئێستا گۆشتی خۆشکراو لەهەمان خانەی ماددەی پلوتۆنیەم و ئەلکهولدایە کە هۆکاری توشبوونن بە شێرپەنجە.

بەپێی ئامارەکان ٣٤ هەزار حاڵەتی مردن بەهۆی شێرپەنجەوە لە ساڵێکدا دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی زۆری گۆشتی خۆشکراو.

هەروەها ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی باس لەوەش دەکات کە لەهەمانکاتدا گۆشتی سوور سودیشی هەیە بۆ تەندروستی لەبەرئەوەی سەرچاوەیەکی سەرەکی ئاسن و زینك و ڤیتامینی بی ١٢یە.

هەندێك لە شارەزایان دەڵێن کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور هەنگاوێکی باشە بۆ پاراستنی تەندروستی و ڕێگە گرتن لە توشبوون بە شێرپەنجە.

 

ته‌ندرووستی:- ئەو گۆشتانەی کە خۆش دەکرێن وەك گۆشتی قوتو و باسرمە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە