en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
بانگ
1451

جیهانی:- بۆچی دەنگی بانگ لە ژیانی سەر زەوی دانابڕێت لە (24) كاژێردا ؟

لێكۆڵەرەوەیەكی زانستی بیركاری (عبدالحمید فاضل) لە وڵاتی (ئیمارات) بە هاوكێشەیەكی ژمارەیی سەلماندی كە بەردەوام دەنگی بانگ لە ژیانی سەر زەوی دەبیسترێت لە ماوەی (24) كاتژمێردا.

ئەو وتی: هێڵەكانی درێژی گۆی زەوی ژمارەیان (360) هێڵە سوودی ئەم هێڵانە بۆ زانینی كاتە لە ناوچە جیاوازەكانی سەر گۆی زەوی، ماوەی نێوان هەر دوو هێڵ (4) خولەكە، خۆ ئەگەر وەك بڕیارە لەكاتی خۆیدا بانگدرا و بە چاكیش بانگەكەدرا، واتە چوار خولەكی پێچوو، بە نموونە ئەگەر وادابنێین لە هێڵی ژمارە یەك دا بانگ درا و چوار خولەكی خایاند، ئەوە ئەو كاتەی لە هیڵی ژمارە یەكدا بانگ تەواو دەبێت لە هێڵی دوو بانگ دەست پێ‌ دەكاتەوە، بەهەمان شێوە لە هێڵی سێ‌ و چوار و هتد… بەو جۆرە بانگ لە ژیانی سەر ڕووی زەوی دانابڕێت.

وەك ئەم كردارە ژمارەییە ساكارە ڕونی دەكاتەوە:
4×360 (هێڵی درێژی)= 1440 خولەك
1440/60 (خولەك) = 24 كاژێر.

//code.tidio.co/dk0v6qcnjjyv4rcxieygs2ir6lcnmclk.js