en_US
en
off
Mobile View
Desktop View
 
 
 

ماڵپه‌ڕی ڕزگاری

Rizgary.com

 
 
 
 
 
 
 

لێره‌ سه‌رپێچی ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بزانه‌

 

بۆ گه‌ڕان له‌ناو ماڵپه‌ڕ له‌خواره‌وه‌ شتێك بنووسه‌

 
 

هه‌موو به‌شه‌كان

 
 
باڵابه‌رزترین پیاوى جیهان كۆچى
1451

باڵابه‌رزترین پیاوى جیهان كۆچى دوایكرد

باڵابه‌رزترین پیاوى جیهان به‌رله‌وه‌ى ناوى له‌ كتێبیى گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان تۆماربكرێت كۆچى دوایكرد

بۆرنجاى ساوسری ته‌مه‌ن 26 ساڵى تایله‌ندى كه‌ به‌رزى باڵاى 269 سانتیمه‌تر بوو به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه‌ كۆچى دوایكرد ،به‌پێی هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى بانكۆك پۆست بۆرنجاى ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ به‌هۆى توشبوونى به‌نه‌خۆشى زه‌خت و گه‌شه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت و له‌سه‌ر جێگا كه‌وتووه‌ ،هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ هۆكارى تۆماركردنى ناوى بۆرنجاى له‌ كتێبی گینیس بۆ ژماره‌ پێوانه‌ییه‌كان وه‌ك باڵابه‌رزترین پیاو له‌ جیهاندا گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ ناوبراو تواناى نه‌بووه‌ له‌سه‌ر پێكانى بوه‌ستێت ،ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سوڵتان كۆسانى توركى كه‌ به‌رزى باڵاى 251 سانتیمه‌تره‌ وه‌ك باڵابه‌رزترین پیاو له‌ جیهاندا تۆماركراوه‌ ،باڵابه‌رزترین پیاویش كه‌ له‌مێژوودا ناوى تۆماركراوه‌ رۆبه‌رت وادلۆى ئه‌مریكیه‌ كه‌ به‌رزى باڵاى 272 سانتیمه‌تر بووه‌ 

 

جیهانی:- باڵابه‌رزترین پیاوى جیهان كۆچى دوایكرد